پەرلەمانی عەرەبی و ڕێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی هەڵکوتانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر بارەگای ئونروایان ئیدانە کرد
پەرلەمانی عەرەبی و ڕێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی هەڵکوتانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر بارەگای ئونروایان ئیدانە کرد لە گەڕەکی شێخ جەراح کە دەکەوێتە قودسی داگیرکراو.
محەممەد ئەلیەماحی، سەرۆکی پەرلەمانی عەرەبی، ئەم هەڵکوتانەی بە "تاوانێکی قێزەون" و "هێرشی ڕاستەوخۆ بۆ سەر نەتەوە یەکگرتووەکان و شەرعییەتی نێودەوڵەتییەکەی" وەسف کرد.
یەماحی لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا جەختی کردەوە کە ئەم دەستدرێژییە، پێشێلکردنی ئاشکرای هەموو یاسا و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکانە و نیشاندەری نەبوونی هەر جۆرە هۆکارێکی ڕێگریکەرە بۆ کۆنترۆڵکردنی ڕەفتاری داگیرکەران یان ناچارکردنیان بە ڕێزگرتن لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.
ناوبراو زیادی کرد کە ئەم کردەوەیە لە چوارچێوەی جەنگێکی ڕێکخراودا بە ئامانجی وشککردنی سەرچاوەکانی ئونروا و لاوازکردنی ڕۆڵی مرۆییەکەی لە خزمەتکردن بە ملیۆنان ئاوارەی فەلەستینی ئەنجام دەدرێت و هەوڵێکە بۆ کۆتاییهێنان بە چالاکییەکانی ئەم ڕێکخراوە و بێبەشکردنی گەلی فەلەستین لە مافە بنەڕەتییەکانی خۆیان.
یەماحی بە جەختکردنەوە لەوەی کە هێرشکردنە سەر بارەگای ڕێکخراوێکی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان تاوانێکی نێودەوڵەتیی تەواوەیارە، داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد تا بۆ وەستاندنی "سەرەڕۆیی داگیرکەران" کە هەڕەشەیە بۆ سەر بنەماکانی سیستەمی نێودەوڵەتی، بەپەلە بێنە سەر هێڵ.
ناوبراو هەروەها داوای گرتنەبەری ڕێوشوێنی نێودەوڵەتیی ڕێگریکەری کرد بۆ مسۆگەرکردنی پاراستنی بارەگاکانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و کارمەندەکانیان و رژێمی داگیرکەری بە بەرپرسی تەواوی ئەم گرژییە و دەرئەنجامەکانی لەسەر سەقامگیریی ناوچەیی و ئاسایشی نێودەوڵەتی زانی.
ڕێکخراوی هاریکاریی ئیسلامییش ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکی جیاوازدا، بە هەمان بۆنەوە هەڵکوتانی سەربازانی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر بارەگای ئونروای بە "پێشێلکردنی ئاشکرای پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و بڕیارنامە پەیوەندیدارەکانی" زانی.
ئەم ڕێکخراوە ڕوونی کردەوە کە ئەوەی ڕووی دا، دەستدرێژییەکی مەترسیدارە بۆ سەر بڕیارە یاساییەکانی دەرچوو لەلایەن دادگای نێودەوڵەتیی دادەوە سەبارەت بە ئونروا و درێژەپێدەری زنجیرەیەک لە پێشێلکارییەکانی داگیرکەرانە سەبارەت بە کۆنوانسیۆنی پارێزبەندییەکان و ئیمتیازەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان کە پاراستنی بارەگاکان، کارمەندان و دامەزراوەکانی ئونروا مسۆگەر دەکات.
ڕێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی جارێکی دیکە داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد تا بۆ وەستاندنی ئەم کردەوە ڕێکخراوانە کە ئامانجیان لاوازکردنی ئەرک و ڕۆڵی گرنگی ئونروایە، بەپەلە بێنە سەر هێڵ. ئەم ڕێکخراوە جەختی کردەوە کە ئەم کردەوانە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ لەناوبردنی کێشەی ئاوارە فەلەستینییەکان و مافی گەڕانەوەیانە.
ڕێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی هەروەها داوای پاڵپشتیی تەواوی سیاسی، یاسایی، دارایی و مرۆیی لە ئونروا کرد تا بەردەوامیی خزمەتگوزارییەکانی ئەم ئاژانسە بە ئاوارە فەڵەستینییەکان مسۆگەر بکرێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە غەززە کە بەهۆی بارانی بەخوڕەوە کەوتووەتە ژێر ئاوەوە، هەزاران خێمە بەتەواوی ژێرئاوکەوتوون. سەدان هەزار بنەماڵە لەبەردەم کارەساتێکی نوێدان، چونکە رژێمی سەهیۆنی ڕێگری لە چوونە ژوورەوەی سووتەمەنی و خێمە دەکات.
ئەسیرێکی فەلەستینی بەناوی عبدالرحمان سەباتین تەمەن ٢١ ساڵە خەڵکی قەزای حوسان لە زیندان شەهید بو و ژمارەی ئەسیرە شەهیدەکان لە دوای ٧ی ئۆکتۆبەر گەشتە ٨٥ کەس.
هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی هەڵکوتانە سەر شاری نابلوسی کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو و ١٧ فەلەستینییان دەستبەسەر کرد.